هێزە عێراقییەکان كوژرانی چوار ئەندامی داعشیان لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە راگەیاند

دیمەشق – چاپخانەی باکوور

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی عێراق لە سنووری پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، كوژرانی چوار ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)یان راگەیاند.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کوژرانی چوار تیرۆریستی داعشی لە بیابانی (سەرسار) راگەیاند کە یەکێکیان پشتێنی تەقەمەنی لەبەردا بوو.

لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقدا هاتووە: لە درێژەی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکانی (وەعد و حەق) و لەکاتی ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە بیابانی سەرسار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ کە چوار تیرۆرستی  تێدابوو كرایە ئامانج و یەکێکیان پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو سەرجەمیان کوژران.

ئەوەش خراوەتەڕوو ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە دەستی هێزە ئەمنییەكان کوژراون، گەیشتۆتە 10 تیرۆریست

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ، هێزە عێراقییەکان لەناوبردنی چەند حەشارگە و بارەگایەكی داعشیان لە بیابانی ئەنبار راگەیاندبوو.

داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی