سبەی لە رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە

دیمەشق – نۆرس پرێس

سبەی لە رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، لای خۆیەوە وەزارەتی ئەوقافی سووریا رایگەیاندووە کە ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

پێشتر دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، سبەی دووشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە لە شانشینی سعودیە.

دوای سعودیە هەریەک لە ئیمارات، قەتەر، عێراق، هەرێمی کوردستان، کوەیت، بەحرەین، فەلەستین و چەند وڵاتێکی دیکەی ئیسلامی ڕایانگەیاند کە سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی