دیمەشق.. سوریا و عێراق گفتوگۆ لهبارهی بهشه ئاوی رووبارهكانی نێوان ههردوو وڵات دهكهن
دیمەشق – نۆرس پرێس
هەر یەكە لە سوریا و عێراق داوا دەكەن هەموو وڵاتان ڕێز لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە دروستکردنی بەنداو و دابەشكردنی ئاوی ڕووبارە نێودەوڵەتییەكان بگرن لە نێوان وڵاتانی سەرچاوەی ئاو و ئەو وڵاتانەی رووبارەكانی پێدا دەڕوات.
لە مانگی شوباتی ساڵی 2020ەوە توركیا بەردەوام بووە لە ڕاگرتنی ئاوی ڕووباری فورات بۆ سوریا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هۆشداریی لە کارەساتی تەندروستی و کشتوکاڵی دراوە لە ناوچەکەدا.
ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی نیمچە فەرمی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، دوێنێ حسێن عەرنوس، سەرۆکوەزیرانی سوریا لەگەڵ عەون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، سەبارەت بە ئەگەری بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا گفتوگۆیان کردووە.
لای خۆیەوە یاسین شەریف ، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق، بە ماڵپەڕی ئەلوەتەنی راگەیاندووە، باس لە بەشە ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات كراوە، لەو بەشەی بە خاکی سوریادا تێدەپەڕێت بەرەو عێراق.
عەرنوس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەشە ئاوەی لە وڵاتی (تورکیا)ەوە دەنێردرێت، گەیشتووەتە نیوەی پشکی دیاریکراو و ئێستا کەمتر لە 300 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا، لە كاتێكدا بڕیارە پشکی سوریا و عێراق 500 مەتر سێجا بێت لە چرکەیەکدا.