لە درعا بەرپرسێکی ئەمنی لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە كوژرا
درعا – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، چەکدارانی نەناسراو بەرپرسێکی ئەمنییان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی درعا لە باشووری سوریا کردە ئامانج و دەستبەجێ کوژرا.
چەکدارەکان ئەو بەرپرسە حکومییەیان بە پلەی یاریدەدەر، بە ناوی عەلی غالیە سەرپەرشتیاری توێژینەوە ئەمنییەکان لە لقی ئاسایشی سیاسی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی درعا کردووەتە ئامانج.
چەكدارە نەناسراوەكان لەسەر ڕێگای بەیەکەوە بەستنەوەی شارۆچکەکانی خربەت غەزالە و غاریە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی درعا بۆسەیان بۆ ئەو بەرپرسە دانابووەوە ئۆتۆمبێلەكەیان کردە ئامانج.
دوای ئەم رووداوە، هێزەکانی حکومەت ڕێگاکەیان داخست و ڕێگرییان لە نزیکبوونەوەی خەڵکی مەدەنی کرد لە ناوچەکە، هەروەها هەڵمەتێکی پشکنینیان بۆ کێڵگەکانی نزیک ناوچەکە دەستپێکرد بۆ گەڕان بەدوای هێرشبەرەکاندا.