هێزەکان حکومەت دەڵێن 60 ئەندامی بەرەی نوسرەمان کوشتووە

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی نزیک لە دیمەشق رایانگەیاند، سوپای سووریا نزیکەی 60 ئەندامی رێکخراوی “بەرەی نوسرە”ی کوشتووە و دوو هێرشی هاوکاتیانی بۆ سەر خاڵەکانیان لەسەر هێڵەکانی بەرکەوتن لە گوندەواری رۆژئاوای حەڵەب و باشووری ئیدلب، پووچەڵکردوەتەوە.

بەری گوندەواری ئیدلب و حەڵەب بەردەوام پەرەسەندنی تەحری شام (نوسرەی پێشوو) بەخۆوە دەبینن، لە ناوچەکانی هێزەکانی حکومەت، کە دەکەونە سەر هێڵی بەرکەوتن، هاوکاتە لەگەڵ جوڵەیەکی چالاکی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و جێبەجێکردنی چەندین هێرش بۆ سەر پێگەی ئەوانەی کە حکومەت بە “چەکدار” وەسفیان دەکات.

جێگری سەرۆکی ناوەندی رووسیا بۆ ئاشتەوایی نێوان لایەنە شەڕکەرەکان لە سووریا، ڤادیم کۆلێت رایگەیاند، فڕۆکەکانی رووسیا دوو بنکەی چەکدارانیان لە ناوچەی باسنکوڵ و ئەشهانی تەحتانی لە ئیدلب تێکشکاندووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا پێگەکانی هێزەکانی حکومەتیان لە ناوچەی ئاگربەست لە ئیدلب لەلایەن “بەرەی نوسرە”ەوە لە ئیدلب روبەڕووی بۆردوومان بوونەتەوە.

لەکاتێکدا ئاژانسی “سپۆتنیک”ی رووسی رایگەیاندووە، “سوپای سووریا 60 چەکداری کوشتووە کە زۆربەیان بیانین و هەروەها دوو هێرشی هاوکاتی بەرەی نوسرەیان لە گوندەواری ئیدلب و حەڵەب پووچەڵ کردووەتەوە”.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هێزەکانی حکومەت لەناوبردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و گرتنی ئەندامانی “بەرەی نوسرە”یان راگەیاند و هێرشێکیان بۆ سەر خاڵەکانیان پووچەڵکردەوە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان