هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دەربارەی گرتەبڵاوکراوەکەی “هەسەدە” راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ڕایگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە لایەن “هەسەدە”ەوە بڵاوکراوەتەوە، وێنەیەکی واقیعیانەی دڕندەکارییە بەردەوامەکانی داعش پیشان دەدات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئەشکەنجەدان و بە زنجیر بەستنی 4 ژن لە کامپی هۆل لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، پیشان دەدات، ئەویش لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی “ئاسایش و مرۆڤایەتی”دا لە یەکێک لە خێوەتەکاندا دۆزراونەتەوە.
هاوپه‌یمانان له روپەڕی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه به‌ڵگه‌یەکی زیاتره له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه نامرۆڤانه‌ی رێكخراوه‌كه له دژی ژنان و كچان.
هاوپه‌یمانان ستایشی هه‌وڵه ماندوونه‌ناسە‌كانی هه‌سه‌ده‌ی كرد بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
هەڵمەتی ئەمنی لە کامپی هۆل زیاتر لە هەفتەیەکە دەستی پێکردووە و بەردەوامە لە دەستگیرکردنی شانەکانی داعش، دوای ئەوەی توندوتیژی لەم کامپەدا تەشەنەی سەندبوو.