دەیان خێزانی عێراقی کەمپی هۆڵ به‌ره‌و عێراق جێدەهێڵن
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە دەیان خێزانی عێراقی کەمپی هۆڵ لە باشووری ئەلحەسەکەی رۆژئاوای كوردستان بەرەو کەمپی جه‌دعه لە موسڵ بەڕێکەوتن.
ئەم گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه عێراقییه‌كانی كه‌مپی هۆڵ كه تایبه‌ته به خێزانی داعشه‌كان، بە پێی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و فەرماندەیی ئاسایشی عێراق و ئیدارەی کەمپەکە و بە سەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت و لە ساڵانی پێشوودا زیاتر لە 11 گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه ئەنجام دراوە.
سەرپەرشتیاری پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارە عێراقییەکان بۆ وڵاتەکەی خۆیان لە کەمپی هۆڵ بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند 150 خێزان کە له 620 کەس پێكهاتوون و خه‌ڵكی چەند شارێکی عێراقن، له کەمپی هۆڵ ده‌بڕێن بۆ کەمپی جه‌دعه لە شاری موسڵی عێراق .
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی ئاوارەکانی عێراق بۆ کەمپی جه‌دعه، سەرجەمیان دەگەڕێندرێنەوە بۆ شار و شارۆچکە ڕەسەنەکانیان.