هێرشه‌كانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.. زۆربه‌یان له سوریا بووه
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، داعش ئەنجامی ئەو هێرشانەی ئاشکرا کرد کە ڕایگەیاندبوو هەفتەی ڕابردوو ئەنجامی داوە، لە سوریا و عێراق و ناوچەکانی ئەفریقا و ئاسیا، و دوو هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی له دژی هێزەکانی حکومەت دیمه‌شق لە ناوەڕاستی سوریا گرته ئه‌ستۆ.
ڕۆژنامەی “النبا”ی ئەلکترۆنی، سەر بەو ڕێکخراوه‌ی كه له لیستی تیرۆری جیهاندایه بڵاویکردەوە، داعش هەفتەی ڕابردوو شەش هێرشی لە سوریا ئەنجامداوە، چوار لەو هێرشانە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بووه له رۆژئاوای كوردستان له ناوچه‌كانی ڕەقە و دێره‌زوور، كه لە ئەنجامدا “پێنج کەس بوونه قوربانی”، و دوو كرده‌وه‌شی له ناوچه‌كانی ژێرده‌سهه‌ڵاتی حكومه‌تی دیمه‌شق له شاری حومس ئه‌نجامداوه كه له ئه‌نجامدا سێ كه‌س بوونه قوربانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە سێ هێرشدا سوپای عێراقیان کردە ئامانج لە باکووری بەغدا و بەهۆیەوە دە کەس بوونه قوربانی.
لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ڕێکخراوەکە لە ١٣ هێرشدا ٣٢ کەسی کوشت و بریندار کرد. لە ئەفریقای ناوەڕاستیش، ڕێکخراوە توندڕەوەکە لە پێنج هێرشدا ٢٨ کەسی کوشتووە و لە مۆزەمبیقیش ڕێکخراوەکە شەش هێرشی ئه‌نجامدا كه له ئه‌نجامدا ١٩ کەس بوونه قوربانی.
هەروەها باسی لە یەک هێرش کرد لە خۆراسان کە لە ئەنجامدا کەسێک كوژرا.
لە (مالی، نیجەر، بورکینافاسۆ)، ڕێکخراوەکە سێ هێرشی ئەنجامدا و سی و حەوت کەسی کوشت و بریندار كرد.
دوای بڵاوبوونەوەی ئه‌و راپۆرته‌ی داعش، لە ڕێگەی ئاژانسی “ئه‌عماق”، دوو هێرشی جیاواز لە گونده‌واری حومس و حەما لە ناوەڕاستی سوریا راگه‌یاند.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەشکردووە، چەکدارانی ڕێکخراوەکە بۆسەیەکیان بۆ كاروانێكی سه‌ربازی هێزەکانی حکومەتی دیمه‌شق لە گونده‌واری ناوچەی سه‌لمییه‌ی ڕۆژهەڵاتی حەما دانابوو، و زیاتر حەوت ئەندامیان كوشت و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا گرت.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارانی ڕێکخراوەکە سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەتیان رفاندووە، لە گونده‌واری شاری سه‌خنه‌ی ڕۆژهەڵاتی حومس، و دوای رفاندنیان هه‌رسێكیان كوشت.