دێره‌زوور.. له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا کەسێک کوژرا و باوکی برینداربوو

دێره‌زوور – نۆرس پرێس

دوێنێ هەینی، لە شارۆچکه‌یه‌كی شاری دێره‌زووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا کەسێک کوژرا و باوکیشی برینداربوو.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی ئەبو حەردوب لە ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور ڕایگەیاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نەناسراو ته‌قه‌یان له‌ گەنج به‌ناوی “عەلی هه‌یلانی” (تەمەن 30 ساڵ) و باوکی “ حوسێن هه‌یلانی” (60 ساڵ)، كرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجکردنەکە بووە هۆی کوژرانی دەستبەجێی عەلی هه‌یلانی ، و برینداربوونی باوکی، دوای برینداربوونی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی مەیدانی لە شارۆچکەکە و باری تەندروستی “ناجێگیرە”.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەو گەنجە و باوکی سەر بە هیچ لایه‌نێكی سه‌ربازی و سیاسی نین، و دوژمنداریش نین.

لەکاتێکدا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنەکە نەگرتە ئەستۆ، سه‌ره‌ڕای  چالاکییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ هێزەکانی حکومەت لە دێره‌زوور.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان