٩ کەس به گوله‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا لە باکووری حەلەب کوژران و برینداربوون
گونده‌واری حەلەب – نۆرس پرێس
شەوی پێنجشەممە – هەینی، به ته‌قه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا له گونده‌واری حه‌له‌ب، پێنج کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ په‌ڕینه‌وه له رێگای قاچاخەوە له ناوچه‌كانی سوریای ژێر ده‌سهه‌ڵاتی ئه‌نقه‌ره بۆ نێو خاكی توركیا.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سهه‌ڵاتی ئه‌نقه‌ره له باكووری حه‌له‌ب، بەهۆی تەقەی میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە دوو منداڵیان هەبووە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو كه‌سانه لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی دیمەشقەوە دەهاتبوون، و هەوڵیانداوە بچنە شاری ئه‌عزاز له باشووری ڕۆژئاوای شارەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، میلیشیاكانی ته‌قه‌یان لێیانكرد بەبێ ئەوەی بزانن کە ئه‌وكه‌سانه خەڵکی مەدەنین یان پەیوەندییان به لایه‌نێكه‌وه هه‌یه، بۆ به‌یانییه‌كه‌ی بۆیان دەرکەوتووە کە خەڵکی مەدەنین و منداڵیشیان له‌گه‌له، به‌مه‌به‌ستی په‌ڕینه‌وه بۆ نێو خاكی توركیا به‌و رێگایه‌دا رۆیشتبوون.