خولی ئیسپانی.. بەرشەلۆنە یاری هەیە و بە سەركەوتن دێتە پلەی دووەمی ریزبەندی
هەولێر – نۆرس پریس
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 28 ی خولی ئیسپانی كاتژمێر 11:00 ی ئەمشەو یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ریال مایۆركا دەبێتەوە.
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێكاتەی تیپەکەی بۆ ئەم یارییە راگەیاند و چەند یاریزانێكی بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداربن.
پێش بەڕێوەچوونی ئەم یارییە یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی سێیەمی لالیگادایە و بە خاڵێک لەدوای جیرۆنای خاوەن پلەی دووەمدایە، بەرشەلۆنە دەیەوێت لەم یارییە سەركەوتن بە دەست بێنێت و ئەگەر بەشێوەیەكی كاتیش بێت بێتە پلەی دووەمی ریزبەندی. لای خۆیەوە یانەی ریال مایۆركا بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی پازدەمیندایە.