پێداویستی و ئامێری پزیشکی نوی گەشتە نەخۆشخانەی نیشتمانی قامشلۆ

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، چەند ئامێرێکی پزیشکی و پێداویستی دیکە گەشتنە نەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری قامشلۆ کە دەکەوێتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی دیمەشقەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دانیشتووانی شارەکە گومانیان لەسەر بەکارهێنانی کەرەستەی پزیشکییەکان هەیە لە لایەن پسپۆڕەکانەوە.

لە کۆتایی مانگی رابردوو وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سووریا هاوکاریی پزیشکی وەرگرت کە لەلایەن ئیماراتەوە و لە رێگەی بەندەر و فڕۆکەخانەی لازقییەوە.

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی نیشتمانی قامشلۆ، کە بە هۆکاری ئەمنیی ئامادە نەبوو ناوی خۆی ئاشکرا بکات، رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ کەلوپەلی پزیشکی و ئامێری فراوان گەشتوونەتە ژووری چاودێری چڕی نەخۆشخانەکە، هاوکات ئیدارەی نەخۆشخانەکە بڕیاریدا “دواتر بیانخاتە بواری خزمەتەوە”.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ناوبەناو هاوکاری و کەلوپەلەکان پزیشکییەکان بە بەهای ملیۆنان دۆلار دەگەنە نەخۆشخانەی نشتمانی قامشلۆ، بەڵام بە خێرایی دیار نامێنن،بەجۆرێک ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە نەخۆشخانەکە دەکرێن، تەنها بەشە سادەکانی دەخرێنە بواری خزمەتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی