هەڵمەتێکی پاکتاوکردنی بەرفراوان لە بیابانی دێرەزوور ئەنجامدرا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، میلیشیاکانی “ئسود ئەلشەرقییە” ی سەر بە رژێمی سووریا، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ راوەدوونانی شانەکانی داعش لە بیابانی باشوور و رۆژئاوای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکرد.

ئەندامێکی “ئسود ئەلشەرقییە” بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کە سەرجەم ئەندامەکانیان کۆکردووەتەوە و ئۆتۆمبێل و چەکیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە بیابانی باشوور و رۆژئاوای دێرەزوور بەدواداچوون بۆ شانەکانی رێکخراوەکە بکەن، کەلەمدواییەدا چالاکییەکانیان زیادی کردووە.

دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی هێرشێکەوە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون، کە پێدەچێت “داعش” هێرشەکەی ئەنجامدابێت بۆ سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی کرێکاران کە لە گوندەواری باشووری دێرەزووردومبەڵانیان کۆدەکردەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، دەیان هاووڵاتی سڤیل، کە کەسوکاری ئەو قوربانیانەن، بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەمە یەکەمجارە کە ئەو گروپە چەکدار، هەڵمەتی بەرفراوانی لەوشێوە لە بیابانی دێرەزوور ئەنجام بدات.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – دارشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان