بەهای لیرەی سووری بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆوە بینی

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای لیرەی سووری بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نزیکەی سەد لیرە نرخەکەی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە.

پێنجشەممەی رابردوو، بانکی ناوەندیی سووریا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 13 هەزار و 500 لیرە جێگیر کرد.

ئەمڕۆش بانکی ناوەندیی سووریا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سووری بە 13 هەزار و 400 لیرە بۆ هەر دۆلارێک دیاریکرد.

لە بازاڕی سوەیدا نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە نزیکەی 14 هەزار و 300 لیرە داناوە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نزیکەی 15 هەزار لیرە بوو.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان