به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئیتالیا تاوتوێی ئاستەنگە ئەمنی و مرۆییەکانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
شاندێکی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری له‌گه‌ل شاندێكی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا له رۆما، تاوتوێی ئاسته‌نگه ئەمنی و مرۆیییه‌كانیان كرد له رۆژئاوای كوردستان، به تایبه‌ت چالاکییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” و هێرشەکانی تورکیا، و كه‌می هاوکارییە مرۆییەکان، به‌هۆی ئه‌و گەمارۆیانه‌ی خراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه.
شاندەکە پێکهاتبوو لە عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری لە ئەوروپا، ڕۆکسان محەممەد، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان و مێدیا حەسەن، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری لە سویسرا، لەگەڵ شاندێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی له پەرلەمانی ئیتاڵیا، لە باڵەخانەی پەرلەمان لە ڕۆمای پایتەخت کۆبوونەوە.
شاندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری باسی لە ئاستەنگە ئابوری و مرۆییەکانی كرد له‌سه‌ر ناوچەکە، به‌تایبه‌ت كه گەمارۆ خراوه‌ته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، سەرەڕای ئەو ئاستەنگییە ئابوورییەی ناوچەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش توانای گەیاندنی هاوکاریی نیه.
نوێنەرانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری به پێویستیان زانی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌بێت مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەریدا بكات، به تایبه‌ت له هاوكارییه مرۆییەکان، چونكه ئەو هاوکاریانەی پێشکەش دەکرێن دەچنە ناوچەکانی حکومەتی دیمەشق و ناگه‌نه ناوچەکانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری.
شاندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری هەروەها تاوتوێی مەترسییەکانی گەڕانەوەی داعشیان كرد، بەهۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه له هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای وردستان دروست ده‌بێت، و داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە خێزانه‌كانی داعش نیشان بدت كه له كه‌مپه‌كانی رۆژئاوای كوردستانن ، و چارەسەرێك بۆ ئه‌ندامانی داعش بدۆزرێته‌وه كه له زیندانه‌كانی رۆژئاوای كوردستان دەستبەسەرکراوانی.
دا‌واشیان کرد کە لایه‌نه نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و لێپرسینەوە لە تورکیا بكه‌ن لەسەر هێرشەکانی، کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت.
لە کاتێکدا شاندی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند، ئەو بابەتانە دەخەنە به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌یان، به‌تایبه‌ت هێرشەکانی تورکیا و مەترسییەکانی داعش، و بەڵێنیان دا شاندێك ڕەوانە بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی مرۆیی رۆژئاوای كوردستان، و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان .