نەتەوە یەکگرتووەکان: پێداویستییەکانی پەنابەرانی سووری و ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه میواندارییان ده‌ه‌ن لە زیادبووندایە
دیمەشق – نۆرس پرێس
كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێداویستییەکانی پەنابەرانی سووری و ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن لە زیادبووندایە لە کاتێکدا ئەو پارەیەی کە بۆ پاڵپشتیکردنیان تەرخانکرابوو كه‌م ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی له ناوچه‌كه‌دا دروست بووه.
لەمساڵدا 4.9 ملیار دۆلار، لە تورکیا، لوبنان، ئوردن، میسر و عێراق، پێویستە بۆ دابینكردنی پێداویستییە سه‌ره‌تاییه‌كان و شوێنی نیشته‌جێبوون و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به زیانلێكه‌وتووان له قەیرانی سوریا.
دوێنێ چوارشەممە، ڕێکخراوه‌كه ڕایگەیاند کە پێداویستییە بەپەلەی زیاتر لە 6.1 ملیۆن پەنابەری سووری و 6.8 ملیۆن ئەندامی کۆمەڵگەی میواندار دابین ناکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، توانای دەسەڵاتی وڵاته‌میوانداره‌كان سنووردار بووە، یه‌هۆی دووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه،وه‌ك هەڵاوسان، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و سووتەمەنی، دابەزینی بەهای دراو و بێ‌کاری، بەتایبەتی لەنێو ژنان و گەنجاندا.
بەڕێوبەری نوسینگه‌ی هەرێمی كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ئەیمەن غه‌رایبه، ڕایگەیاند، “دوای 13 ساڵ و بەبێ ئەوەی هیچ چارەسەرێکی سیاسی لەبەرچاو بگیرێت، هێشتا پەنابەرانی سوریا زۆر پێویستیان بە پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە و پێویستییان به دەرفەته بۆ داواكاری مافی پەنابەری”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ملیۆنان پەنابەر “دەکەونە ژێر هێڵی هەژاری و روبه‌ڕوی چەندین مەترسین ده‌بنه‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت، لەگەڵ کەمبوونەوەی هاوكارییه‌كانیان”.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە پێویسته کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە کارکردن و دابینكردنی پێویستی و چارەسەری دۆخی ئه‌و كه‌سانه، و”بێ ئومێدیان نه‌كات.”