نەتەوەیەکگرتووەکان: 80%ی خێزانەکانی غەززە دەستیان بە ئاوی پاک ناگات

ئیدلیب/گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، ستیڤان دوجاریک، گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند 80%ی خێزانەکانی غەززە دەستیان بە ئاوی پاک ناگات.

ستیڤان دوجاریک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی، ئەو یارمەتی و بەشەخۆراکانەی پێشکەش بە خەڵکی غەززە دەکرێن بەراورد بە پێدوایستییەکانیان زۆر کەمن و داوای کرد کە یارمەتی مرۆیی زیاتر بگەیەندرێتە سەرجەم ناوچەکانی کەرتی غەززە.

دوجاریک گوتیشی، بەردەوامی ھێرشەکان بۆ سەر غەززە، کاریگەریی لەسەر رێڕەوی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان درووست دەکات بۆ غەززە، جەختی لەوە کردووەوە، کە نەتەوەیەکگرتووەکان و ھاوبەشەکانی بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، پێویستیان بە ئاسایشی زیاترە.