قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ لیژنەی تەندروستی سەر بە بەرێوبەری خۆسەری 15 توشبووی نوێی بە کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوبەریەکە راگەیاند.
لیژنەکە لە هەژماری تایبەتی خۆیاندا لە فەیسبووک رایانگەیاند کە سەرجەم تووشبووان لە هەرێمی جەزیرە بوون، کە بەمشێوە دابەش بوون: 3 لە حەسەکە، 5 قامیشلۆ، 6 دێریک و یەک حاڵەت لە کەرکی لەکی.
دوو حاڵەتی چاکبوونەوەش هەبوون، بەمشێوە رێژەی گشتی توشبووان لە ناوچەکانی بەرێوبەرێتی خۆسەری دەکاتە 39116 لە ناویاندا 2557 چاکبوونەوە و 1578 حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە.