سوپای پاسدارانی ئێران هەڵمەتێکی پشکنینیان لە دێرەزوور دەستپێکرد

دێرەزوور – نۆرس پرێس

سوپای پاسدارانی ئێران لە دێرەزوور سەرکردایەتی هەڵمەتێکی بەرفراوان دەکەن، بۆ گەڕان و پشکنینی ئامێرەکانی پەیوەندی (مۆبایل) هاوڵاتیانی سڤیل، لەو کاتەوەی رۆژی هەینی رابردوو ئیسرائیل دوو سەرکردەیانی لە بانیاس کوشتن.

ئیسرائیل بە سێ هێرشی ئاسمانی لە دەریای ناوەڕاستەوە، سێ سەرکردەی ئێرانی لە ماڵەکانیاندا لە بانیاس کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی راگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران رێنماییان داوە بۆ گەڕان بە مۆبایلی خەڵکی سڤیلدا لە شەقامەکانی شەرەکانی مەیادین و دێرەزوور.

ئاماژەیان بەوەشکرد، فەرمانی گەڕانیان داوە بە ” سوپای قودس، شورتەی مەدەنی و عەسکەری، ئەمنی عەسکەری” بەئەنجامدانی ئەو هەڵمەتانە، ئەفسەرەکان جلوبەرگی مەدەنی لەبەر دەکەن و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هاوڵاتیانی سڤیل لە شەقامەکاندا دەوەستێنن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم هەڵمەتانە شەممەی رابردوو دەستیپێکردووە، دوێنێ و ئەمڕۆش بەرفراوانتر بووە، بەبێ ئەوەی هیچ جیاوازییەک لەنێوان ژن و پیاودا بکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی “دیفاع وەتەنی” لە هەڵمەتی پشکنینەکە ناڕازین، ئەمەش دۆخێکی گرژی لە ناوچەکە درووستکردووە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان