مۆسکۆ رەتیکردەوە کۆبوونەوەکانی لیژنەی دەستووری لە جنێڤ بەڕێوەبچێت

دیمەشق– نۆرس پرێس

سێرگی ڤێرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، جنێڤ شیاو نییە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی لیژنەی دەستووری سووریا.

هەفتەی رابردوو نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا داوای لە لایەنە سوریاییەکان کرد خولی نۆیەمی دواخراوی لیژنەی دەستووری سووریا لە مانگی نیسانی داهاتوودا لە جنێڤ بەڕێوەببەن، بەبێ دەستوەردانی دەوڵەتە چالاکەکان.

بە گوێرەی ئاژانسی “تاس”ی رووسی، دوێنێ دووشەممە، ڤێرشینین راشیگەیاند، کە مۆسکۆ “ناتوانێت جنێڤ وەک سەکۆیەکی بێلایەن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی لیژنەی دەستووری سووریا تەماشابکات”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “پێویستە گەڕان بەدوای شوێنێکی پەسەندکراو لەلایەن لایەنەکانەوە بەردەوام بێت، رایگەیاندووە، “ئێمە باس لە دیالۆگێک دەکەین لەنێوان لایەنە سووریاییەکان، کاردەکەین بۆ ئاسانکاری بۆی، وە لەوەوە دەست پێدەکەین کە دەبێت ئەو شوێنەی دیالۆگەکەتی تێدا ئەنجام دەدرێت، بێلایەن بێت.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە