خولی هاوینە بۆ ئاوارەکانی رۆژاڤا لە هەولێر
هەولێر – نۆرس پرێس
خوێندکارانی رۆژاڤا کە لە کامپەکانی ئاوارەکان نیشتەجێن لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، خولێکی ڕاهێنانی هاوینەیان بۆ فێربوونی زاراوەی کوردی سۆرانی دەستپێکرد، کە سەدان خوێندکاری پۆلی یەکەم تا شەشەمی ئامادەیی لەخۆ گرتبوو.
ئەم خولە هاوینە بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و یونیسێف جێبەجێکرا، کە تیایدا مامۆستایان بەبێ بەرامبەر خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بە خوێندکاران دەکەن.

پێشەنگ جەلالەدین، خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و مامۆستای بیرکارییە بە شێوەزاری سۆرانی لە خولەکە وانە بە خوێندکاران دەڵێتەوە.
ئەو بە نۆرس پرێسی راگەیاند: “ئەم خولە خولێكی ئامادەكارییە بۆ قوتابیان، پێش دەستپێكردنی ساڵی خوێندن، چونكە پرۆگرامی خوێندن لە زمانی عەرەبیەوە دەگۆڕێت بۆ كوردی سۆرانی”.
نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی عێراق، چەند مانگێک لەمەوبەر، پرۆژەیەکیان بۆ تێکەڵکردنی خوێندکارە پەنابەرە سوورییەکان لە قوتابخانە فەرمییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کردووە، واتە ئیتر خوێندکارانی رۆژاڤا لە بری زمانی عەرەبی بە شێوەزاری سۆرانی دەخوێنن.
سۆرانی، یەکێکە لە زاراوەکانی زمانی کوردی، لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بە زمانی فەرمی دادەنرێت و جیاوازە لەو زاراوەی کە کوردەکانی رۆژاڤا قسەی پێدەکەن کە کرمانجییە.
خوله كه به وته ی رائد محەمەد عەلی، پرۆفیسۆری سەرپەرشتیار، سێ وانه له خۆده گرێت: “بیركاری و زانست و زمانی كوردی سۆرانی” كه هه موویان به شێوه زاری كوردی سۆرانی ده وترێنەوە.
رائید بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئەم خولە دێتە چوارچێوەی سیاسەتی یەکخستنی خوێندکارە پەنابەرەکان، واتە گۆڕینی پرۆگرام لە زمانی عەرەبیەوە بۆ کوردی سۆرانی”.
عەلی جەختی لەوە کردەوە کە “ناڕازیبوون لە لایەن دایک و باوکەوە هەیە، چونکە منداڵەکانیان چەند ساڵێک لەمەوبەر دەستیان بە خوێندن بە زمانی عەرەبی کردووە، ئێستاش بە زمانی سۆرانی دەخوێنن، ئەمەش کارێکی قورسە بۆیان”.