نێچیرڤان بارزانی: راپەڕین به يه‌كڕيزى و ته‌بايى سه‌ركه‌وت، ئێستاش هه‌ر به یه‌کڕیزی ده‌توانین به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان بوەستینەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یادی راپەڕینی جەماوەری كوردستان دژی رژێمی بەعس دەڵێت ساڵيادى (33)ى ڕاپه‌ڕينى شكۆدارى گه‌لى كوردستان له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه پيرۆز بێت. سڵاو و دروود له يادى شه‌هيده قاره‌مانه‌كانى ڕاپه‌رين و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
ئاماژەی بەوەش كردووە گه‌لى كوردستان که پێنجى ئازارى 1991 له ڕانيه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕينه‌وه، گيانى له سه‌رده‌ست دانا و بێ سڵه‌مينه‌وه له مه‌رگ له‌پێناو ئازاديدا ڕاپه‌ڕى، كۆتايى به يه‌كێك له خوێناويترين و دژوارترين سه‌رده‌مه‌كانى سته‌م و دكتاتۆرى هێنا. ئیتر هه‌رگيز واز له ئازادى و ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين ناهێنێت.
لە پەیامەكەیدا ئەوەش هاتووە، ڕاپه‌ڕين به بڕوا و ئيراده‌ى مه‌زنى گه‌لی کوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى، به يه‌كڕيزى و ته‌بايى سه‌ركه‌وت و ده‌ستكه‌وته‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فيدراڵيدا چه‌سپاند. ئێستاش هه‌ر به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێته‌وه و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى مسۆگه‌ر بكات.
ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين له ژيان و ئازادى، ديموكراسى، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئارام و پێشكه‌وتوو، له بنياتنانى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر، له كوردستانێكى به‌هێز كه لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكرن و لێبورده‌يى بێت، ته‌نيا به كارى هاوبه‌ش و يه‌كهه‌ڵوێستى و پێكه‌وه‌ييمان ده‌بێت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت مێژوو سه‌لماندوويه‌تى كه ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى، ئه‌زموونى زۆر تاڵن و زيانى زۆريان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه. بۆيه سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌ڕين ده‌بێ هه‌ميشه بۆ هه‌موومان وانه و نه‌خشه‌ڕێگه‌ى كارمان بێت. با به بڕوا و ئومێده‌وه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و سه‌ختييه‌كان و له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتردا كار بكه‌ين.
لای خۆیەوە سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی یادی راپەڕین لە پەیامێكدا دەڵێت بە بۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی راپەڕینی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەر و ئازادیخوازان و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم.
راپەڕین درێژكراوەی خەباتی دەیان ساڵە و بەرهەمی خۆڕاگریی و ماندووبوون و خوێنی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو و بووە دەستپێكێكی تازە و ئومێدێكی نوێ لە ژیانی گەلەكەماندا. خرۆشانی خەڵک دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکا‌ر پەیامێکی زۆر ڕوون بوو کە سەرباری بەهێزیی داگیركاران، ئیرادەی ژیانی سەربەرزانە و ئازادیخوازی هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کوردستانی‌دا هه‌بووه و ده‌شمێنێ.
راشیگەیاندووە دەستكەوتەكانی راپەڕین موڵكی گەلی كوردستان و نەوەكانی داهاتوون. لە یادی ڕاپەڕینەكەی گەلی كوردستاندا جەخت لەوە دەكەینەوە كە پێویستە دەستكەوت و ئامانج و بەهاكانی ڕاپەڕین بە بەرزی بمێننەوە و بپارێزرێن و بەهێزتر بكرێن. نابێ لە هیچ دۆخ و لەژێر هیچ گوشارێكدا لەیاد بكرێن و بشێوێندرێن
هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی گەلی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت لە 33یەمین ساڵیادی راپەڕینی شکۆداری ساڵی 1991ی گەلی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. رێز و پێزانینم بۆ هەموو تێکۆشەران و کوردستانپەروەران و بەشدارانی ڕاپەڕین و بۆ هەموو ئەوانەی لە كاروانی ئازادی و سەرفرازی و پێشكەوتن و ئاوەدانیی و خۆڕاگریی هەرێمی كوردستاندا، رەنجیان دا و ماندوو بوون، دروود بۆ گیانی پاكی ئەو شەهیدانەی لەم رێگەیەدا گیانیان بەخت كرد.
دەشڵێت راپەڕینی ئاداری 1991، یەکێکە لە گرنگترین رووداوە بەرهەمدارەكانی مێژووی كوردستان و شانازییەكی گەورە و سەروەرییەكی مەزنی گەلی کوردستانە، کە بەرهەمی یەکڕیزی و یەکگرتوویی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و هێز و لایەنە کوردستانییەکان بوو، رەتکردنەوەی یەكجارەكی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستەیی بوو، بەرهەمەکەی دروستبوونی قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعی و دەستوورییەکانی هەرێم بوو.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو ئەمڕۆ کە یادی راپەڕین دەکەینەوە زۆر گرنگە و پێویستە هەموو لایەن و پێکهاتە و هەر تاکێکی کوردستانی، بە یەکڕیزی و یەکدەنگی، داکۆکی لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بکەن. بۆیە پێویستە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی كوردستان و بەها بەرزەکانی راپەڕین و بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئاشتیخوازی و مرۆڤ دۆستیی گەلی کوردستان، هەمیشە بپارێزین و گەشەیان پێ بدەین، بە دڵنیاییشەوە سەروەریی هەموومان بەندە بەبوونی كوردستانەوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە با یادی راپەڕین، هاندەری زیاترمان بێت بۆ ئەوەی پشتیوانی قەوارەی دەستووری هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بین، تا بتوانێت بە باشترین شێوە، خزمەتێکی شایستەتر پێشکەشی سەرجەم خەڵکی کوردستان بکات و بەیەکەوە، هەرێمی کوردستان، بەرەو قۆناغێکی گەشەسەندووتر ببەین.