ئەندامێکی لیوای فاتمیون لە دێرەزوور کوژرا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ لە شارۆچکەیەکی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، ئەندامێکی لیوای فاتمیونی ئەفغانیی لایەنگری ئێران لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.
ئەحمەد جەمیل، دانیشتووی شاری مەیادین لە گوندەواری دێرەزوور رایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە پاسکیلێکەوە تەققەیان لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی لیوای فاتمیونی ئەفغانی کردووە لە شاری مەیادین.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی بەئامانجگرتنەكە ئەندامێكی ئەم لیوایە گیانی لەدەستداوە، دواتر ئەندامانی لیوای فاتمیون هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی هەڕەمەکییان دژی دانیشتوانی نزیک شوێنی هێرشەکە دەستپێکرد.