له مهنبیج “هەسەدە” دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا دەگرێت
مهنبیج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، توانیویانە دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا بگرن لە شاری مهنبیج لە باکووری سوریا.
هێزهكانی سووریای دیموكرات لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، چوارشەممەی ڕابردوو تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا کە بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی کۆگایەکی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری مهنبیج .
ئاماژەی بەوەشکردووه، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر شوێنی هەڵگرتنی ماددە هۆشبەرەکان، هەڵمەتەکەی ئەنجامدراوە، دواتر هەڵیکوتایە سەر کۆگایەکی نزیک (بازاڕی هال) لە شاری مهنبیج و توانیویەتی دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا بگرێت لەناویدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە زیاتر لە 20 ملیۆن حەبی کاپتاگۆن بووە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، دوای لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، لەڕێگەی زانیارییە سەرەتاییەکانەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە بڕی ماددە هۆشبەرەکان بە پلەی یەکەم لە شاری تهرتووس لە ڕۆژئاوای سوریاوە هێندراون.