گونده‌واری سه‌رێ كانی.. كه‌سێك به گولـله‌ی جه‌ندرمه‌ی توركی كوژرا
سه‌رێ كانی – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گونده‌واری سه‌رێ كانیی رۆژئاوای كوردستان، لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ناو تورکیا چه‌ند كه‌سێك، بە گولـلەی جەندرمه‌ی تورکی کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
سەرچاوەیەک لە گرووپی شورته‌ی عه‌سكه‌ری دڵسۆز بۆ تورکیا ڕایگەیاند، جه‌ندرمه‌ی توركی چه‌ند كه‌سێكی کردووەتە ئامانج، له‌وكاته‌ی هەوڵیان دەدا لە شارۆچکەی مەبروکه‌ی ڕۆژئاوای سه‌رێ كانی، بەرەو تورکیا بپەڕنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تەقەکردنەکە بووە هۆی کوژرانی وزاح شەلهوم تەمەن 28 ساڵ و برینداربوونی کەسێکی دیکە، هاوکات 12 کەسی دیکە کە لەگەڵیدا بوون دەستبەسەرکراون.
سەرەتای ئەم مانگەش لە گونده‌واری سه‌رێ كانیی رۆژئاوای كوردستان، لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ناو تورکیا سێ کەس كه یه‌كێكیان ئافره‌ت بوو بە گولـله‌ی جەندرمەکانی تورکیا بریندار بوون.