وه‌زاره‌تی کۆچبەرانی عێراق پێشبینی ده‌كات نزیكه‌ی 600 كه‌س له كه‌مپی هۆڵه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه عێراق
دیمەشق – نۆرس پرێس
عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی دەکرێت نزیکەی 600 کەس لە کەمپی هۆڵی رۆژئاوای كوردستان بگەڕێنرێنەوە عێراق.
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا 150 خێزانی عێراقی کەمپی هۆڵیان جێهێشت، ئه‌و ئاوارانه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه له کەمپی جه‌دعه لە موسڵ نیشته‌جێ ده‌كرێن پێش ئەوەی دابه‌ش بكرێن به‌سه‌ر شارە جیاوازەکانی عێراق.
ئەو بەرپرسە عێراقییە كه‌ناڵی ڕووداوی وتووه، ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە نزیکەی 150 خێزان و نزیکەی 600 کەس دەبن.
تا ئێستا عێراق هەزار و 924 خێزانی لە کەمپی هۆڵ گەڕاندووه‌ته‌وه، كه 7556 كه‌س بوون.