هەولێر- نۆرس پرێس
سەرلەبەیانی زووی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 06:00ی بەیانیی ئاگرێک لە کامپی هەرشەم کە تایبەتە بە ئاوارەکانی شنگال کەوتەوە و بەهۆیەوە شەش ماڵ بە تەواویی سووتان و هیچیان بۆ دەرنەچووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
بەگوتەی دانیشتووانی کەمپەکە ئاگرەکە زۆر گەورە بووە و چەند جارێک کارەبای گشتی هاتووە و رۆیشتووە و دواتر شۆرتی کردووە و کامپەکە ئاگری گرتووە.
ئاگرەکە شەش کەرەڤانەی بە تەواوی سووتاندوون، دواتر چەند کەسێک کە ئاگاداری سەرەتای ئاگرەکە بوون دانیشتووانی کامپەکەیان ئاگادارکردووەتەوە و توانیویانە لەنێو ماڵەکانیان بێنە دەرەوە، بەڵام ئەوەی لەنێو کەرەڤانەکاندا بووە بە تەواویی سووتاوە.
کەمپەکە تایبەتە بە ئاوارەکانی شنگال و زیاتر لە 150 کەرەڤانەی تێدایە. یەکێک لە دانیشتووانی کەمپەکە بە رووداوی راگەیاند: هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ئاگرەکە زۆر گەورەبووە و “بەهۆی شۆرتی کارەبا” بوو.
بە هەمان شێوەش رۆژی 16-1-2019 ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی هەرشەم کەوتەوە و بەهۆیەوە 14 کەرەڤانە سووتان و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.