وەزیری دەرەوە تورکیا دەربارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا: هەلومەرجەکە گونجاو نییە
دیمەشق– نۆرس پرێس
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەلومەرجەکان گونجاو نین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق، ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ، دۆسیەی سوریایان تاوتوێ کردووە.
دوو رۆژ لەمەوبەر، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، ئاساییبوونەوەی نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیای رەتکردەوە و رایگەیاندبوو، بەهۆی دۆخی غەززەور، ئێستا ئاساییکردنەوە مەحاڵە.
پێش ئەوە میدیاکانی رووسیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، رەتیانکردەوە هیچ دیدارێکی داهاتووی نێوان بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، هاوتا تورکەکەی ئەنجام بدرێت.
دوێنێ یەکشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆتایی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا بوو، فیدان گوتی، “پێویستە بە وردی قسە لەسەر ئەو پرسانە بکەین کە پەیوەندییان بە دۆسیەی سووریاوە هەیە؛ گەڕانەوەی ئاوارەکان و نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ و شتی تر، هەموویان بابەتی هەڵپەسێردراون و پێویستیان بە کات هەیە”.