خولی ئیسپانی.. به‌رشه‌لۆنه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی بلباو ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:00 ی شه‌و له چوارچێوه‌ی گه‌ری 27 ی خولی ئیسپانی، یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەکات.
یانەی ئەتلەتیک بلباو لە کۆتا حه‌وت سەردانی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ یاریگای سان مامێس، چوار یاری بردووه‌ته‌وه، بەرشەلۆنەش له دوو یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و یارییه‌كیش به یەکسانبوون کۆتایی هاتووه.
لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هەردوو تیپەکە لە یاریگای سان مامێس له خولی ئیسپانی، له كۆی 92 یاری باسكییه‌كان 43 یارییان بردووه‌ته‌وه، کەتەلۆنیەکانیش 28 بردنەوەیان بەدەستهێناوە 21 یارییەکەی دیكه‌ش بە یەکسانبوون کۆتای‌یان هاتووە.
لە یارییەکەی ئه‌مڕۆ، بلاوگرانا بەدوای تۆڵەسەندنەوەدایە لە بلباو، چونكه له قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شا بلباو بە ئەنجامی 4-2 لە هەمان یاریگا له به‌رشه‌لۆنه‌ی برده‌وه و له پاڵه‌وانێتیه‌كه دووریخسته‌وه.
پێش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یارییه، یانه‌كه‌ی هه‌رێمی باسک بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایه، بەرشەلۆنەش بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.