سوپای عێراق کارەکانی لیژنەی باڵای بەدواداچوونی کارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق راگەیاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکئەرکانی سوپای عێراق، لیوا عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، کاری لیژنە لاوەکییەکانی حکوومەتی عێراقی بۆ تاوتوێکردنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەدا ئاشکرا کرد.

پاش گەڕانەوەی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، یارەڵڵا سەرۆکایەتی لیژنەیەکی باڵای سەربازی کرد، کە پێکهاتبوون لە ئەفسەرانی سەربازی ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە عێراقییەکان، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لیژنەیەکی پێکهێنا بە سەرۆکایەتی فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا.

یەرەڵڵا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، دوای دانیشتنی یەکەم سێ لیژنەیان پێکهێناوە، بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کە یەکەمیان پەیوەندی بە هەڵسەنگاندنی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە هەیە، دووەمیان لیژنەی کەشی ئۆپەراسیۆنەکانە، کە پەیوەندی بە گۆڕەپانەکانی ئۆپەراسیۆنەوە هەیە، سێیەمیشیان تیشک دەخاتە سەر هەڵسەنگاندنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکان “بەردەوامن و بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە پرسی دیاریکردنی کاتی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی لە عێراق دیاریبکرێت”

ئاماژەی بەوەشکرد، دیدگای عێراق ئەوەیە کە ئەرکی هاوپەیمانان بەیەکجاریی تەواو بکات، هەروەها دیاریکردنی سنوورێکی کاتی بۆ جێهێشتنیان، هاوکات هەنگاونان بۆ قۆناغی هاوبەشی دوو قۆڵی و بەگوێرەی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وڵاتانی هاوپەیمانان.

گوتیشی، ئەرکی لیژنەی سەربازی سنووردارە بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێڕاق، هاوکات پرۆسەی چوارچێوەدانان بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ئەرکی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتەکانی دیکە دەبێت.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان