گیانلەدەستدانی شەش کەس و برینداربوونی دەیەهای دیکە بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە سەر رێگای حومس و حەما

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی پولمانەوە لەسەر ڕێگای سەرەکی حومس-حەما، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 38 کەسی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رووداوەکە لە ئەنجامی “لەکارکەوتنی پاسێکی ناسراو بە پوڵمانەوە لەسەر رێگەی خێرای حومس-حەما لە نزیک رێگای یەکتربڕی شارۆچکەی مەعرین ئەلجەبەل، بەرەو حەڵەب” روویداوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کوژراوەکان گواستراونەتەوە و بریندارەکان لە نەخۆشخانەی نیشتمانی حەما چارەسەر وەردەگرن.

راشیانگەیاندووە، کە لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی رووداوەکە.

لای خۆیەوه بەڕێوبەری گشتی نەخۆشخانەی نیشتمانیی حەما، سەلیم خەلووف، به ئاژانسی سانای راگەیاندووە، شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوون به پلەی جیاواز، له سووکه بۆ مامناوەند، گەینراونەتە نەخۆشخانەکە.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە