بۆردومانێکی تورکیا گوندێکی رۆژئاوای مەنبیج دەکاتە ئامانج

مەنبیج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی دڵسۆزیان گوندی جەبلەت ئەلحەمرەیان بۆردومان کرد کە لە گوندەواری رۆژئاوای مەنبیج لە باکووری سووریا هەڵکەوتووە.

ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاندووە، هێزەکانی تورکیا کە لە بنکەی “ئەلکریدییە” جێگیر بوون، لە ڕۆژئاوای شاری مەنبەج، بە تۆپ و هاوەن گوندی جەبلەت ئەلحەمرەیان، لە گوندەواری ڕۆژئاوای مەنبیج، بۆردومان کردووە.

ئەنجومەنەکە باسی هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی نەکردووە.