لە کەمپی هۆڵهوه بۆ شنگال.. ماڵی ئێزیدی ژنێک دەگەڕێنێتەوە کە لهلایهن داعشهوه رفێندرابوو
قامشلۆ – نۆرس پڕێس
ئهمڕۆ شەممە ماڵی ئێزیدی لە ناوچەی جەزیرە له رژئاوای كوردستان گەرانەوەی ژنێکی بۆ ناو خێزانەکەی لە شنگال لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە چهند ساڵێك لەمەوبەر لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی “داعش”ەوە رفێندرابوو و مانگی ڕابردووش لە کەمپی هۆڵ ڕزگارکرابوو.
لە ساڵی 2012 ئێزدییەکان لە سوریا ماڵی ئێزیدییان دامەزراند بە ئامانجی ڕێکخستنی کاروبارەکانیان و دوای ئهو جینۆسایدهی داعش له شنگال ئهنجامیدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات چهندین دهستگیركراوی رزگارکرد، ئەو ماڵەش بەشداری کرد لە شادكردنهوهی دەیان ژن و پیاوی ئێزیدی کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە کەمپی هۆڵ دەستپێکرد بۆ بەدواداچوونی شانە نووستووهكانی ڕێکخراوە توندڕەوەکان و لە چواری شوباتدا یەکینەکانی پاراستنی ژنان ڕزگارکردنی کۆڤان عیدۆ خورتۆ ( تەمەن 24 ساڵ).یان راگەیاند .
دە ساڵ لەمەوبەر كۆڤان لە گوندی حەردان لە شنگال لەگەڵ باوکی و دایکی و چوار خوشکەکەی ڕفێندرا، کاتێک داعش هێرشی کردە سەر ناوچەکە و هەزاران ئێزیدی ڕفاند و کوشت، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەو ئۆپەراسیۆنانەی بە جینۆساید ناوبرد،.
ماڵی ئێزیدی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی یەکێک لە کەسوکاری و یەکینەکانی بەرخۆدانی ژنانی شنگال “خۆرتۆ”یان ڕادەستی ئەنجومەنی شنگال کرد.