وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: هیچ ئاساییکردنەوەیەکی په‌یوه‌ندییه‌كان لە نێوان سوریا و تورکیادا نییە
دیمەشق – نۆرس پرێس
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئاساییبوونەوە و نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیای ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئاساییکردنەوە له‌م كاته‌ی ئێستا ناكرێت، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی غەززەدا رووده‌دا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیاکانی ڕووسیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی تورکیا، هەر دیدارێکی نێوان بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ره‌تكرده‌وه.
لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا وتی: ئێمە ئارەزووی خۆمان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و تورکیا پشتڕاست دەکەینەوە. کارمان لەسەر ئەوە کردووە و بەردەوامیشین، بەڵام هەنگاوی کردەیی ئێستا لە بەرامبەر ئەو شتانەی کە لە کەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین ڕوودەدەن ناكرێ، چونکە ئەمە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەموو بەشداربووانی ئەم پرۆسەیە هەیە.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو هێرشەکانی ئەمریکا لە سوریا، عێراق، یەمەن و شەڕی غەززە کاریگەرییان لەسەر بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی “ێوان ئه‌م دوو وڵاته هه‌یه .