جەندرمەی تورکی له رۆژئاوای ئیدلب سێ گه‌نج فڕێده‌ده‌نه رووباره‌وه و یه‌كێكیان ده‌خنكێت
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، جەندرمەی تورکی سێ گەنجیان فڕێدایە ناو ڕووبارێك لە ڕۆژئاوای ئیدلب، له‌و كاته‌ی هەوڵیان دەدا بەرەو تورکیا بپەڕنەوە به‌هۆیه‌وه یه‌كێكیان گیانی لەدەستدا دوو كه‌سه‌كه‌ی تریش رزگاریان بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی کارگێڕی لە پۆلیسی شارۆچکەی دەرکوش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دانیشتووانی ئەو شارە تەرمی ئەو گەنجەیان دۆزیوەتەوە ناوی “مەحمود عەلوش” (22 ساڵ)ە، لەگەڵ دوو هاوڕێیه‌كه‌ی دیكه‌ی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرکوش .
یەکێک لە گەنجە ڕزگاربووەکان به ناوی مستەفا رۆجی (26 ساڵ) رایگەیاندووە، لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە بەرەو تورکیا؛ کەوتنە دەستی جەندرمی توركی و پێش ئەوەی فڕێبدرێنە ناو ڕووباره‌وه بە توندی لێیاندرا، به‌م هۆیه‌وه نەیانتوانیوە هاوڕێکەیان ڕزگار بکەن.