ئاژانسێکی رووسی ره‌تیده‌كاته‌وه کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌بچێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئاژانسێکی رووسیی رایده‌گه‌یه‌نێت پلانی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نییە.
پێشتر ڕۆژنامەی “ئایدینلیک”ی تورکی بڵاویکردبووه‌وه، ڕەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەردۆغان و ئەسەد لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە مۆسکۆ کۆببنەوە.
ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی لە زاری سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتی تورکیاوە بڵاویکردەوە، ئەنقەرە هیچ زانیارییەکی لەبارەی پلانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و ئەسەد لە مۆسکۆ نییە.
ڕۆژنامه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دوای سه‌ردانی پوتین بۆ تورکیا، دیاری ده کرێت.
ڕۆژی هه‌شتی شوبات، ئەلێکساندەر کینشاک بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، رووسیا داوا لە تورکیا و سوریا دەکات لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، لە پەیوەندییە ئەمنییەکانیان بەردەوام بن.