د1عش بەرپرسیارێتی خۆی لە چەند هێرشێک لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش دوێنێ هەینی، ئەنجامی هێرشەکانی ئاشکرا کرد، کە ده‌ڵێت هەفتەی ڕابردوو لە سوریا و عێراق و ناوچەکانی ئەفریقا و ئاسیا هێرشی ئه‌نجامداوه.
ماڵپه‌ڕی”النبأ”ی سەر بە ڕێکخراوەکە بڵاویکردەوە، كه داعش هەفتەی ڕابردوو 9 هێرشی لە سوریا ئەنجامداوە، حەوتیان له ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بووه لە حه‌سه‌كه و دێره‌زوور، كه به‌هۆیه‌وه “پانزە کەس بونه‌ته قوربانی” دوو كرده‌وه‌ی تری لە ناوچەکانی ژێر ده‌سهه‌ڵاتی هێزەکانی حکومەتی دیمه‌شق ئه‌نجامداوه له شاری حەما، لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و برینداربوون.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی ڕێکخراوەکە سوپای عێراقیان لە ئەنبار و سەڵاحەدین کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا “یەک کەس کوژراوە”.
لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ڕێکخراوەکە لە سێ هێرشدا پێنج کەسی کوشتووە و لە مۆزەمبیقیش ئه‌و رێكخراوه باسی لە “پێنج هێرش کردووە بەبێ ئەوەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا بکات”.
هەروەها باسی له هێرشێك كردووه له خوراسان کە لە ئەنجامدا “سێ کەس” کوژران و بریندار بوونه.