دێره‌زوور – نۆرس پرێس
لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا، ئه‌ندامانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە گونده‌واری دێره‌زوور و حومس، چەند ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت دیمه‌شقیان كوشت و ژمارەیەکیان برینداركرد.
ئەندامێکی حکومەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بە موشەک نارنجۆکی و چه‌كی بچوك هێرشیان کردە سەر سێ بارەگای هێزەکانی حکومەت لە دەروازەی شاری سه‌خنه‌ی گونده‌واری حومس و بەهۆیەوە سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران و هه‌شت كه‌سیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، درەنگانی شەوی هەینی ئەندامانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی فیرقەی ١٧ی هێزەکانی حکومەت لە شارۆچکەی مه‌سره‌ب لە گونده‌واری ڕۆژئاوای دێره‌زوور و بەهۆیەوە دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران.
لە عێراق ئاژانسی ئه‌عماقی نزیک لەو ڕێکخراوە رایگەیاند، ئه‌ندامه‌كانیان دوو بۆمبیان به كاروانێكی سوپای عێراق لە ناوچەی سالمییه‌ی قەزای تارمیەی باکووری بەغدا تەقاندووەتەوە.
بەپێی ئاژانسه‌كه ، لە ئەنجامی ئەو هێرشه سەربازێک گیانی لەدەستداوە و نۆ کەسی دیکەش برینداربوونه کە كه‌سێكیان پله‌ی ئه‌فسه‌ره.