لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل، سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا کوژرا
دیمەشق – چاپخانەی باکوور
ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی ئێران هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە ڕەزا زەراعی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلی بۆ سەر شاری بانیاسی سوریا کوژراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی لە ئاسمانی دەریای ناوەڕاستەوە چەند شوێنێکی لە شاری بانیاس کردە ئامانج و بەپێی ئەوەی بڵاوکرایەوە، سەرکردەکانی ئێرانی کردووەتە ئامانج.
ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی رایگەیاندووە، “رەزا زەراعی ڕاوێژکاری سەربازی سوپای پاسداران لە سوریا ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بەندەری بانیاسی سوریا کوژرا.