لە ئیدلب و گوندەواری حەلەب خۆپیشاندان دژی دەستەی تەحریر شام سەركردەكەی بەڕێوەچوو

ئیدلب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی، چەند ناوچەیەک لە ئیدلب و گوندەواری حەلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، خۆپیشاندان دژی دەستەی تەحریر شام ” بەرەی نوسرە”ی پێشوو و سەرکردەکەی “ئەبو محەمەد ئەلجۆلانی” بەڕێوەچوو.

پەیامنێری نۆرس پرێس رایگەیاند، سەدان کەس لە دوای نوێژی هەینی لە شاری ئیدلب و شاری بنیش و شاری ئەتاریب لە ڕۆژئاوای حەلەب خۆپیشاندانیان دژی دەستەی تەحریر شام ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران دروشمی جۆراوجۆریان بەرزکردەوە و داوای ڕووخانی دەستەی تەحریر شام و ڕۆیشتنی سەرکردەکەی “ئەلجۆلانی”یان کرد، جگە لەوەی داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی ناو زیندانەكانی تەحریر ئەلشامیان دەکرد.

روونیشی کردەوە، ئەم یەكەم خۆپیشاندان و جوڵانەوەی لەم جۆرەیە دژ بە دەستەی تەحریر شامە لە ناوچەكە بەڕێوەبچێت.

ئامادەکردنی: موئەیەد شێخ – دارشتنەوەی: سەعد یازیچی