وەزارەتی بەرگری سووریا: ژمارەیەك فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان لە گوندەواری ئیدلب و رەققە خستووەتە خوارەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی بەرگری حکومەتی سووریا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە گوندەواری ئیدلب و رەققە خستووەتە خوارەوە.

شەممەی ڕابردووش، وەزارەتەکە خستنەخوارەوەی حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە گوندەواری حەما و ئیدلب راگەیاندبوو، بە وتەی خۆی لەلایەن رێكخراوە تیرۆریستیەكانەوە ئاڕاستەكرابوون.

وەزارەتی بەرگری سووریا لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “یەکینەکانی هێزە چەکدارەکانی بە ئاراستەی گوندەواری ئیدلب و رەققە توانیویانە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان بخەنە خوارەوە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە هەوڵدراوە هێرش بكرێتە سەر خاڵە سەربازییەکانیان و دانیشتوانی گوند و شارۆچکەكانی ناوچەكە.

داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی