ئیسرائیل چەند ئامانجێکی ئێران لە بانیباسی سووریا بۆردوومان دەکات
رەققە – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە هێرشی ئاسمانی لە ئاسمانی دەریای ناوەڕاستەوە سەرکردەکانی ئێرانیان لە بانیاس کردە ئامانج.
دوێنێش دۆنێکی ئیسرائیلی بارهەڵگرێکی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی لە گوندەواری قوسەیر لە سنووری سووریا و لوبنان کردە ئامانج و کەسێک کوژرا.
دەزگاکانی راگەیاندن رایانگەیاندووە کە سێ تەقینەوە شاری بانیباسی کەناراویی سووریای هەژاندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکان بەمەبەستی بەئامانجگرتنی سێ سەرکردەی ئێرانی بووە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ماڵێکی ئەو شارەدا.
چوارشەممەی رابردووش بۆردومانێکی ئیسرائیل شارۆچکەی حاجیرە و سەیدە زەینەبی کردووەتە ئامانج.