باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق لەبارەی گرژییەکانی سوەیداوە هاتەدەنگ
دیمەشق – نۆرس پرێس
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق دەربارەی بەکارهێنانی فیشەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لە شاری سوەیدا لە باشووری سووریا، هاتە دەنگ.
چوارشەممەی رابردوو، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد بۆ بڵاوەپێکردنیان، ئەمەش بووە هۆی برینداربوونی “جواد ئەلباروکی”، پاش مانەوەی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەرێگەی ناسێنەرە فەرمییەکانییەوە رایگەیاند، “ئێمە زۆر نیگەرانین لە زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی هێزدا، لەلایەن رژێمەوە دژ بە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز لە سوەیدا”.
ئاماژیان بەوەشکرد: “ئێمە نیگەرانین لە گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی سڤیل و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە و بنەماڵەکانیان دەکەین، کە زیانیان بەرکەوتووە ، سوورییەکان لە سوەیدا و لە هەموو شوێنێک شایستەی ئاشتی و کەرامەت و ئاسایش و دادپەروەرین”.