رەققە – نۆرس پرێس
رۆژی پێنجشەممە، بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان، لە بڕیارێکی نوێدا هەناردەکردنی مەڕ و مانگای راگرت، ئەمەش بڕیارێکی پێشوو هەڵدەوەشێنێتەوە، کە لە کۆتایی ساڵی رابردوودا دەرچووبوو و رێگەی بە هەناردەکردنی دەدا.
لە بڕیارێکدا کە لە روپەری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویانکردووەتەوە، راگرتنی هەناردەکردنی ئاژەڵی نێری (مەڕ و گوێرەکە)ی راگەیاندوو، کە لە بەرواری ئەمڕۆوە تا ئاگادارکردنەوەی دیکە، کار بە بڕیارەکە دەکرێت.
جگە لە ئاژەڵی نێرینە، بڕیارەکە هەناردەکردنی ئاژەڵی مێینە “بە رەهایی قەدەغە دەکات”.