بۆردوومانێکی رووسیا لە چواردەووری ئیدلیب قوربانی لێکەوتەوە
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یەکەم هێرشی ئاسمانی رووسیادا لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لە چواردەووری شاری ئیدلب، لە باکووری رۆژئاوای سووریا زیانی گیانی لێکەوتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بە چوار هێرشی ئاسمانی و مووشەکیی، چواردەووری رۆژئاوای شاری ئیدلبیان کردە ئامانج.
بۆردوومانێکیان کێڵگەیەکی پەلەوەر و کارگەیەکی دارتاشی کردە ئامانج، کە دانیشتووانەکەی تێیدا کاریان دەکرد، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون و پلەی برینەکانیان جیاوازە.
ئەم هێرشانە دوای چەند رۆژێک دێن لە فڕینی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا.