سەرۆکی ئەرمینیا لە هەولێر لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەرمینیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا، دوای سەردانکردنی بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.

بە گوێرەی ئاژانسە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە شاندەکەی ئەرمینیا بەسەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەو وڵاتە چەندین کۆبوونەوە ئەنجام بدەن بۆ گەنگەشەکردنی دۆسیە سیاسی، ئابووری، پەروەردەییەکان و دەربارەی هاوکاریی ئەرمینیایش بۆ کوردانی ئێزدی.

بە گوێرەی پلانی سەردانەکە، سەرۆکی ئەرمینیا یەکەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت، دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.