سوپای پاسداران ئەو بارەگانە بەکار دەهێنتەوە کە پێشتر چۆڵیان کردبوو لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ئەندامەکانی لە بارەگاکان کە پێشتر چۆڵکرابوون، لە گوندەواری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، جێگیرکردەوە، هەروەها بارەگاکانی دیکەی بە ئەندامی زیادە و چەکی نوێ بەهێزتر کردەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە “سوپای پاسدارانی ئێران” لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسیان راگەیاندبوو، کە ئەندامانی خۆیان لە خاڵی ئەلمسفات، لە کەناری رووباری فورات، لە نزیک پردی بوکەمال لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور جێگیر کردووەتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، پاسدارانی ئێران ئەندامەکانیان گەڕاندەوەتەوە بۆ کۆگای چەک، لە پشت نەخۆشخانەی عائیشە لە ناوەندی بوکەمال، کە پێشتر لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە هێرشی ئاسمانی کرابووە سەر، هەروەها دوو بارەگایان لە کەناری فورات لە شارۆچکەی بوکەمالل نۆژەنکردوەتەوە، لە مەیادین لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەی ئەندامان و چەکی پێشکەوتوویان لە سەرجەم بارەگاکانیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور بەهێزتر کردووە و زۆرینەی ئەندامەکانیشیان لە نەتەوەی لوبنانی و عێراقین.