دێرك.. لە ئەنجامی بۆردومانی توركیا سێ ئەندامی پێكهاتەی سریان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گیانیان لە دەستدا
دیرک – نۆرس پرێس
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ “سوتۆرۆ” کە هێزێکی ئەمنییە لە رۆژئاوای كوردستان و لە پێكهاتەی سریان پێکهاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی ئاسمانی تورکیا لە شاری دێرکی رۆژئاوای كوردستان، سێ ئەندامی هێزەكەیان گیانیان لەدەستداوە سوریا.
هەر ئەمڕۆ توركیا بۆردومانی چوار ئۆتۆمبێلی لە دێرك كرد، ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی خانە سری لە گوندەواری دێرک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لە نزیک بازگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەروازەی دێریک و دوو ئۆتۆمبێلی دیكەش لە دەروازەی ئەم شارە كراونەتە ئامانج.
فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ – سوتۆرۆ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە سێ ئەندامی هێزەكانیان بە ناوەكانی “موزەفەر محەمەد، جەمیل حەنا و شەربێل نەعیم سالیبا لە ئەنجامی بۆردومانەکەی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە و دوو ئەندامی دیکەش بریندار بوونە.