خولی ئیتاڵی.. ئه‌مشه‌و ئینته‌رمیلان یاری هه‌یه و ده‌یه‌وێت به‌بردنه‌وه پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی به‌هێزتر بكات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ له یارییه‌كی دواخراوی هه‌فته‌ی 21 ی خولی ئیتاڵی، كاتژمێر 10:45 ی شه‌و یانه‌ی ئینته‌رمیلانی خاوه‌ن پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له نێو یاریگای خۆی له یارییه‌كی به‌هێزدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئا‌تڵانتا ده‌بێته‌وه.
ئینتەرمیلان بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیتاڵیادایە ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یارییه‌كی كه‌متر ئه‌نجامداوه بەڵام به جیاوازی نۆ خاڵ لە پێش یۆڤانتۆسی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه .
ئه‌م یارییه بۆ ئینته‌رمیلان ئاسان نابێت، به‌و پێیه‌ی یانه‌ی ئا‌تڵانتا به 46 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌مدایه، به‌ڵام به بردنه‌وه ئینته‌رمیلان جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆسی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م بۆ 12 خاڵ به‌رزده‌كاته‌وه و پێگه‌ی خۆی له یه‌كه‌می ریزبه‌ندی به‌هێزتر ده‌كات.