لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەفر باریووە و کەشناسی دەڵێ بەردەوام دەبێت
سلێمانی – نۆرس پرێس
لە شەوی رابردووەوە، لە ناوەندی شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەکی شاخاویی دیکەی لە هەرێمی کوردستان بەفر باریووە و کەشناسی سلێمانی دەڵێ بەردەوام دەبێت تا سبەی پێنجشەممە.
لە شەوی رابردوەوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، بەفر لە ناوەندی شاری سلێمانی باری و پلەکانی گەرما دابەزین بۆ ژێر سفری سیلیزی، بە گوێرەی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆۆی شارەکە، کە رێنمایی بۆ شۆفێرەکان بڵاوکردبووەوە، بۆ چۆنێتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکانیان لە کاتی بەفردا، لە بەشێک لە شەقامەکانی شارەکە ئاستەنگی جموجوڵی هاتووچۆ درووست بووە.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی سلێمانی کەسوهەوای ئەمڕۆی راگهیاند و دەڵێن، لە سنورى پارێزگای سلێمانی هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان سبەینێش ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی رایگهیاند، ئهمڕۆ لە سنورى پارێزگای سلێمانی هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان سبەینێش ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.